هه‌واڵ

کەشناسی: دووشەم تاوەکوو چوارشەم باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، دەستپێکی یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لە ڕۆژی دووشەم تاوەکوو چوارشەم بخایەنێت.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەستپێکی وەرزی بارانبارین لە ساڵی ڕابردوو، لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بوو کە بارانبارین بەڕێژەی جیاجیا لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی تۆمار کرا، بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت یەکەم دەستپێکی وەرزی بارانبارین لە درەنگانی شەوی دووشەم ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دەست پێبکات و تاوەکوو ڕۆژی چوارشەم بەردەوام بێت.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ڕۆژانی سێشەم و چوارشەم ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٣-٤ پلەی سیلیزی دادەبەزن.

 

لەو ماوەیەدا، پێشبینی دەکرێت سەرەتا باران لە سنووری ئیدارەی زاخۆ ببارێت، پاشان شەپۆلەکە ڕوو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر و هەندێک ناوچەی شاخاوی ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button