ههواڵ
344 دەرچووی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ ئەمڕۆ یەکشەم ڕێککەوتی (2025/10/19)، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) کە ژمارەیان (344) دەرچووە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانە بڵاوکرایەوە.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچووانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە ئێستاوە دەتوانن بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی کوردستان وەربگرنەوە.



