هه‌واڵ

مەسرور بارزانی: دەنگەکانی پارتی لە ملیۆنێک تێپەڕی و زیاتریش دەبێت

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئەندامانی حزبەکەی و هاووڵاتییانی کوردستان دەکا و دەڵێ دەنگەکانی پارتی لە ملیۆنێک تێپەڕی و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.

 

ئێوارەی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە “یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ەدەڵێ: “پیرۆزبایی لە سەرۆک و ڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەروک بارزانی دەکەم. پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند”.

 

مەسرور بارزانی، هاوکات سوپاس و دەستخۆشی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی کردووە و دەشڵێ: “ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەموو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button