كۆمه‌ڵایه‌تیهه‌واڵ

هەولێر؛ ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە لە هەڵکشانن

لە حەوت مانگی ڕابردوودا، دوو هەزار و ٦٧٣ حالەتی ڕووداوی هاتوچۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر تۆمارکراوە، کە هەزار و ١٢٧یان بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی داتا و ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابروودا، دوو هەزار و ٦٧٣ حالەتی ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەوە لە نەخۆشخانەکە تۆمار کراون. ئەوە، ژمارەی ئەو حالەتانەیە کەبەهۆی برینداربوون و زیانگەیشتن بە سەرنشینی ئۆتۆمبێل یان سوارۆی ماتۆڕسکیلەکانەوە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون و بەدڵنیایی لە هەموو حالەتەکاندا بریندار و قوربانی نییە یان ناگەیەنرێنە نەخۆشخانە، بەو جۆرەیش ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیاترن.

بەگوێرەی چەند میدیایەکی نزیک لە حکوومەتی هەرێم، نزیکەی یان زیاتر لە ٢٥ هەزار ماتۆڕسکیل لە شاری هەولێر هەن، بەڵام پێشتر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و تا ساڵی ٢٠٢٢، بە ژمارە ١٨ هەزار و ٨١٩ ماتۆڕسکیل تۆمارکراون، کە حەوت هەزار و ٨٨٠ ماتۆڕسکیل هەڵگری ژمارە تابلۆی هەولێرن، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە ماتۆڕسکیلەکان تۆمار نەکراون، ئەگەر تێبینی بکرێت تەنیا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، دەست بەسەر هەزار و ٣٠٥ ماتۆڕسکیلدا گیراوە، بەهۆی تۆمارنەکردنەوە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووەوە، ژمارەی ماتۆڕسکیلەکان بەهۆی گەشەی دلیڤەرییەوە هەڵکشاوە.

داتایەکی دیکەی ماتۆڕسکیل کە لەلایەن گوتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوە، جەخت دەکاتەوە کە تا کۆتایی ئاداری ٢٠٢٢، بە ژمارە ١٩ هەزار و ٧٧٤ ماتۆڕسکیل لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٢، سێ هەزار و ٧٠٦ ڕووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە، کە تەنیا ٤٤٤ ڕووداویان بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بوون، ئەوەش هەڵکشانێکی خێرا لە ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە پیشان دەدات لەماوەی ٢٠٢٢ بەراورد بە ٢٠٢٤.

 

حاڵەتەکانی ڕووداوی هاتوچۆ کە لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر تۆمارکراون؛

 

مانگی تەمووز

ڕووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل): 249

ڕووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل): 155

 

مانگی حوزەیران

ڕووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل): 234

ڕووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل): 197

 

مانگی ئایار

ڕووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل): 227

ڕووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل): 173

 

مانگی نیسان

ڕووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل): 267

ڕووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل): 213

 

مانگی ئادار

ڕووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل): 216

ڕووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل): 102

 

مانگی شوبات

ڕووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل): 185

ڕووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل): 129

 

مانگی کانوونی دووەم

ڕووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل): 205

ڕووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل): 121

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...