هه‌واڵ

پەیامێک لە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامییەوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکدا و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، دەڵێ: “پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی کوردستان و عێراق لە هەموو لایەک دەکەم”.

 

دوابەدوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە لە خوارەوە دەقەکەی هاتووە:

 

جەماوەری سەر بڵندی کوردستان
دەنگدەرانی ئازیزی لیستی ٢٧٨ ی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
سەلامی خوداتان لەسەر بێت
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسێکی بێ پایانی خودای پەروەردگار ئەکەین لەسەر ئارامی و سەرکەوتنی پرۆسەکە، هەروەها رۆڵی کارمەندانی کۆمسیۆن و هێزە ئەمنیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەرز ئەنرخێنین..
بۆ رێکخستنەکانی یەکگرتوو دەنگدەرانی لیستی ٢٧٨ و دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی سەرکەوتن، دوعای خێر و داوای سەرفەرازی و سوپاسی رەنج و کۆششەکانتان ئەکەم..
پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی کوردستان و عێراق لەهەموو لایەک ئەکەم..
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button