ههواڵ
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت داخرا

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بەشێوەیەکی کاتی داخراوە.
ئەمڕۆ دووشەم ١٧-١١-٢٠٢٥, ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت _دەرەجیک بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هۆکاری داخستنی دەروازەکە بۆ دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێتەوە و تاوەکوو ئێستایش کاتی کردنەوەی دەروازەکە دیار نییە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوەش کردووە، هۆکاری داخرانی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییە لە سیستەمی دەروازەی دەرەجیک لە دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە و “هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەک”.



