هه‌واڵ

ئەو شوفێرە دەستگیرکرا کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاووڵاتییەکی دا و هەڵات

زێدپرێس

 

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە بە ئۆتۆمبێلەكەی لە هاووڵاتییەكی دابوو و هەڵاتبوو .
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەم، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتووەتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە ئۆتۆمبێلێك هاووڵاتییەكی برینداركردووە و هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەی پیشەسازی بدۆزرێتەوە و دواتریش تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، باسی لەوە کردووە، کە ڕووداوەكە بەجۆرێك بووە، هاووڵاتییەك سەرقاڵی كۆكردنەوەی مقەبا بووە، شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لێیداوە و برینداری كردووە و هەڵاتووە.

پۆلیس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، کە لە کامێرای چاودێرییەوە وەرگیراوە و لەو کاتەدا هاووڵاتییەک، کە وا دەردەکەوێت بە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، لە حاویەیەکی زبڵدا پاشماوەی کارتۆن و مقەبا کۆدەکاتەوە، ئۆتۆمبێلێک بەتوندی خۆی پێدا دەکێشێت، بەڵام ناوەستێت و هەڵدێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە بەناوی (أ. ع.) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٣ لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا گیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...