هه‌واڵ

ئێران هەڕەشەی تێکدانی ئاسایشی بەندەرەکانی کەنداو و دەریای عومان دەکات

گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی ئێران پارێزراو نەبێت، هیچ بەندەرێک لە کەنداو و دەریای عومان پارێزراو نابێت.

 

ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، ڕایگەیاند: جگە لە کەشتییەکانی دوژمن، تەواوی کەشتییەکانی دیکە بە پابەندبوون بە ڕێکارە ڕاگەیەندراوەکانی ئێران دەتوانن لە گەرووی هورمزەوە بپەڕنەوە.

 

لێدوانەکەی زولفەقاری دوا بە دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شکستی هەردوو لایەنی ئەمریکا و ئێران لە گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە پاکستان دێت.

 

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی بۆ میدیاکان، ئاماژەی بەوە کرد، تەواوی هێزی دەریایی ئێران لەژێر ئاوە و ١٥٨ کەشتییان لەناوچووە. جەختی کردەوە: “ئێران لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە و پێم وایە بە تەواوەتی نائومێد بوون”.

گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، بە تووندی هەڕەشەی کرد: “ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانمان پارێزراو نەبێت هیچ بەندەرێک لە کەنداو و دەریای عومان پارێزراو نابێت”.

 

ئەمریکا هەڕەشەی گەمارۆدانان لەسەر گەرووی هورمز دەکات، کە ڕژێمی ئیسلامی ئێران وەک چەکێک لە بەرانبەر هێرش و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گەرووەکە بەکاردەهێنێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button