هه‌واڵ

هەولێر؛ ١١ بازرگان بە زیاتر لە ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە گیران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی ١١ بازرگان بە زیاتر لە ٢٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٤ی ئاداری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە چەند چالاکییەک لە دوو هەفتەی ڕابردوو، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران و چاودێری و بەدواداچوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕی (٢٦) کیلۆ و (٢٠٨) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کریستاڵ و حشیش و هیرۆین) هەڵبگیرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت.

 

ئاشکرایشی کرد، بەهۆی ئەم چالاکییانەوە توانراوە ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەڵبوەشێنرێنەوە کە لە (١١) تۆمەتبار پێکهاتوون.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی تۆمەتبارانی دەستگیرکراو کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button