هه‌واڵ

چوار گەریلای یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، ناسنامەی چوار گەریلای هێزەکانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ٢٨ـی حوزەیراندا لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە مەهاباد شەهید کران.

 

یەرەکە ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی ڕژێم بووە و زیانی زۆریش بە هێزەکانی دوژمن گەیشتووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە ئەو گەریلایانەی لە هێرشەکەدا شەهید بوون ئەمانەن: (زارین ئاکباش، پەرستوو سەفایی پوور، خەلیل چیچەک و رەسووڵ یەگانە).

 

شەهیدبوونی چوار گەریلای سەر بە یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتێکدا دێت، کە هەر لە چوارشەمی ڕابردوو، شەش پێشمەرگەی سەر بە تەشکیلاتی نهێنیی حزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار و لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران شەهید بوون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button