هه‌واڵ

ئەوقاف: بەکارهێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز و پزیشکی ئایینی قەدەغەیە

ھۆبەی یاسایی ئەوقافی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەکانی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئایینی و ھاوشێوەکانی، دەچێتە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدانی ئەم کارانە دەچێتە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە:

یەکەم: بەکارھێنانی دەستەواژەکانی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئایینی و ھاوشێوەکانی.

دووەم: دروستکردنی نوشتە، جادوو و دەرکردنی جنۆکە.

سێیەم: فرۆشتنی گیادەرمان، خۆراک و خواردنەوە، گوڵاو، ھەنگوین، ڕەشکە و شتی تر بەناوی چارەسەری پزیشکی ئایینییەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، “بۆ گەیاندنی زانیاری وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی” پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی هۆبەی یاسایی ئەوقافی هەولێر (٠٧٥٠٢٥٤٧٥٨٥) و بەڵگەکانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و ئەوان ناوی هەواڵدەر و سەرچاوەی زانیارییەکە دەپارێزن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...