هه‌واڵ

هەولێر: ئاگر لە کەمپی هەرشەم کەوتەوە

زێدپرێس

نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەم ١٢ی تەموزی ٢٠٢٣، ئاگرێک لە کەمپی هەرشەم لە سنووری عەنکاوەی سەر بە هەولێر کەوتەوە و بە هۆیەوە ١٦ کەرەڤانەی ئاوارەکان سووتان.

هەرچەند، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە، بەڵام ١٦ کەرەڤانە سووتان. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کرد.

بەڕێوەبەری شارەدێی عەنکاوە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، تا ئێستا هۆکاری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بێت.

لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم سێ جار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی هەرشەم ڕوویداوە.

کەمپی هەرشەم، دەکەوێتە سنووری شارەدێی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، خێزانە ئاوارەکانی شنگالی تێدا نیشتەجێن و لە ٢٦٠ کەرەڤانە پێکدێت، کە هەر یەکێکیان خێزانێکی لەخۆگرتووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...