هه‌واڵ

پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیر كران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی خەڵک. تۆمەتبارەکان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خۆیان وەک ئافرەت ناساندووە و گرتەی ڤیدیۆی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەکیان تۆمار کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٣ی تەموزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کرد، لەلایەن هێزەکانیانەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، پێنج تۆمەتبار بە ناوەکانی (م، ح، س)، (ف، ع، ع)، (ک، ی، د)، (أ، ن، ش) و (ڕ، خ، س) دەستگیر كران، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە تایبەت لە (تیکتۆک، تێلیگرام و فەیسبووک) گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەکانیان لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، تۆمار کردووە.

دواتر لەبەرانبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییە نەشیاوەكانی هەر کەسێک، داوای بڕێک پارەیان کردووە، هاوكات لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ەوە خۆیان لە خەڵکانی بەتەمەن کردووە بە ئافرەت و سەرنجیان ڕاکێشاون و گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاویان پێ تۆمار کردوون، بەم هۆیەشەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە وەربگرن. بۆیە دوای دەستگیركردنیان، ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبەر گیرایە بەر.

ئاسایشی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان لەو جۆرە پەیوەندییانە بەدوور بگرن، کە بە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ كەسانێك دروستیان کردووە، كە جێی گومانن و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن، تاوەكوو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...