هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەی کۆمسیۆن لەبارەی “دواخستنی هەڵبژاردن”ەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ١ی ئایاری ٢٠٢٤، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق/ ئۆفیسی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو هەواڵ و زانیارییانە بڵاوکردەوە کە باس لە ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

لە ڕوونکردنەوەکەدا، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ناوەڕۆکی هەواڵ و دەنگۆکان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە “بە باشی بەدواداچوون لەڕاستی و دروستی هەواڵەکان بکەن و دڵنیاببنەوە لەسەرچاوەی هەواڵ کە دەبێت بەفەرمی دەرچووبێت لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە”.

ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...