هه‌واڵ

نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و بودجەوە

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێم لە بەغدا گفتوگۆی باشیان هەبووە و بەردەوامن لەپێناو دابینکردن و چارەسەری کێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمێکدا بەبۆنەی کردنەوەی کارگەی ئاسنی ڤان ستیل لە سنوری هەولێر، گوتارێکی پێشکەش کرد.

مەسرور بارزانی، لە بەشێکی گوتارەکەی ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێم و حکوومەتی عێراق کرد، کە دوێنێ دووشەم، شاندی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەیدا، “شاندی ئێمە، ئێستا لە بەغدان بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک لەو گرفتانەی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ هێشتا ماون، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگەچارەی گونجاو بە تایبەتی بۆ بابەتی بودجە و دواکەوتنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە و بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی”. زیاتر گوتی “دوێنێ گفتوگۆی باشیان هەبووە و ئەمڕۆش درێژە بەو گفتوگۆیانە دەدرێت، بۆ ئەوەی بابەتی دابینکردنی مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت و چیتر خەڵکی کوردستان باجی ئەو هەڵانە نەدات کە بە شێوەیەکی نەگونجاو مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم کراوە، هیوادارم ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هەڵوەستەی لەسەر پرسی نەوت کرد و گوتی “بۆ چارەسەرکردنی بابەتی نەوت و گازیش، پێویستیمان بە داڕشتنی یاسایەکی فیدراڵی پێشکەوتوو لە سەر بنەمای دەستوور هەیە، بۆ ئەوەی بتوانین پرسی بەرهەمهێنان و هەناردەنەکردنەوەی نەوت دەست پێ بکەینەوە، ئەمەش هەمووی دەبێتە دەستکەوت نەک تەنیا بۆ خەڵکی کوردستان بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی عێراق”.

مەسرور بارزانی هیوایشی خواست کە “بە تێگەیشتنی هاوبەش بتوانین زۆر شتی باشتر بکەین، چونکە ئەوەی هاوبەشە لە نێوانماندا زۆر زیاترە لەو کێشە و گرفتانەی کە هەن. تەنیا ئەوەیە هەموو لایەک بیر لەوە بکەینەوە کە بەرژەوەندی باڵای وڵاتەکەمان و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەمان بکەینە سەرلیستی بەرنامەی کارەکانمان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...