هه‌واڵ

باڤڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆدەبێتەوە

زێدپرێس

 

باڤڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣، باڤڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

بەگوێرەی میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانی، شاندێکی باڵای حزبەکە، یاوەری باڤڵ تاڵەبانی دەکەن و لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ سەرکوەزیرانی عێراق تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

هەر بەپێی میدیای یەکێتیی نیشتمانی، شاندەکە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا دەبێت.
سەردانەکەی باڤڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغدا، لەکاتێکدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەستپێکردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پرسی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ یەکشەم ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی دۆسیەی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی کراوە. هەر چوار سەرۆکایەتییەکە پێداگیرییان لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...