ئومێد خۆشناو: هەندێک لە وەبەرهێنەران ئیستغلالی دۆخەکەیان کردووە
زێدپرێس
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەم ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به شارەکانی نیشتەجێبوون کرد. کۆبوونەوەکە پێوەست بوو بە قسەکردن لەسەر چاودێریکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی لەو پڕۆژانەدا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که یاریده‌ده‌ری پارێزگار و قائیمقامی ناوه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری گشتی شاره‌وانییه‌کان و سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ولێر و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی شاره نیشته‌جێبووه‌کان ئاماده‌ی بوون، باس گیروگرفته‌کانی یەکەکانی نیشتەجێبوون و ڕێوشوێنی ڕێکخستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کانی ئه‌و یه‌که نیشته‌جێبووانه و هه‌ندێک له‌و کێماسیانه‌ی له‌و یه‌که نیشته‌جێبووانه تێبینی کراوه و هاووڵاتیان سکاڵایان له باره‌وه کردووه، کراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که لەناو ژماره‌یه‌ک له شارەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون هاووڵاتیان ڕه‌خنه و سه‌رنجیان له‌سه‌ر شێوازی پێشکه‌شکردنی خزمەتگوزارییەکان هه‌یه، هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه کرد “نرخه‌کانی خزمه‌تگوزاری له‌و یه‌کانه جیاوازه، هەرچەنده لەلایەن پارێزگای هەولێر و دەستەی وەبەرهێنان پێشتر به نووسراو سنورێک بۆ وەرگرتنی ئەو پارە زۆره له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه دیاری کراوه، به‌ڵام هه‌ندێک له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه ئیستیغلالی دۆخه‌که‌یان کردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان”.
ئومێد خۆشناو، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، “پێویستە لێپێچینەوەی توند لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت، کە لەڕووی کوالێتی پڕۆژەکان و کەموکوڕی پڕۆژەکان لەڕووی خزمەتگوزاری و کاره‌با و ئاوئاوەڕۆەوە کەمتەرخەم بوون و بە پێویست دەزانرێت به زووترین کات نرخی خزمەتگوزارییەکان ڕێکبخرێنه‌وه.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بڕیارێک وه‌رگیران له‌وانه:
- له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌که‌ن له جێبه‌جێکردنی کار‌وباره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کانی ئه‌و یه‌که نیشته‌جێبووانه و بڕی زیاتر له هه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه سزای دوو هێنده‌ی سوودمه‌ندبوونیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
- پێویسته هه‌موو مانگێک له‌لایه‌ن ئیداره‌ی کارگێری یەکەکانی نیشتەجێبوون نرخه‌کانی خزمه‌تگوزاری گشتی هه‌ڵواسرێ، تاوه‌کوو هاووڵاتیان به‌رچاوڕوونیان له‌باره‌ی نرخه‌کانه‌وه هه‌بێت.
- پێویسته لێژنه‌ی چاودێری مانگانه کۆنووسی تایبه‌تیان هه‌بێ له‌سه‌ر یەکەکانی نیشتەجێبوون و تێیدا ته‌قیمی پابه‌ندبوونه‌کانیان به بڕیاره‌کانه‌وه دیاری بکه‌ن .
- له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌رپێچییه‌کدا لێژنه‌ی چاودێری ده‌بێ به شێوازی پلەبەندی سزاکان له ئاگادارکردنه‌وه و سه‌رنجڕاکێشان و سزای توندی دارایی تا ده‌گاته ڕاده‌ی ده‌ستگیرکردن دیاری بکات .