هه‌واڵ

لە دهۆک گەورەترین باندی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

زێدپرێس

ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، دەستگیرکردنی گەورەترین تۆڕی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان لە دهۆک ڕادەگەیەنێت.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ڕای گەیاند، لە ژێر چاودێریی دەسەڵاتی دادوەریدا، هێزە ئەمنییەکان گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ٣ی ئابی ٢٠٢٣دا، دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ بڕیارێکی دادوەریی دەرکردووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانەوە جێبەجێکراوە، ئەویش دەستگیرکردنی گەورەترین باندی بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە لە شاری دهۆک.

بەگوێرەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، “هێزێک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بە سەرپەرشتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە پارێزگای دهۆک و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر و لە چالاکییەکی باڵای ئەمنیدا، بازرگانەکان دەستگیرکراون.

ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، ژمارەی بازرگانەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە یەکجار مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی” ئاماژەیان بۆ دەکات.

مەترسیدارییەکە، وا دەردەکەوێت پێوەست بێت بەو بڕە زۆرە لە مادەی هۆشبەر کە لەگەڵ بازرگانەکاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێزەکە لەگەڵ دەستگیرکردنی بازرگانەکاندا، دەستیان بەسەر ٢٣٦ هەزار و ٤٧٦ دانە حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن گرتووە، لەگەڵ بڕی ٣٥.٧٥٥ کگم لە مادەی هۆشبەری دیکە لە جۆری تریاک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...