هه‌واڵ

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیداری زێدپرێس دا

لە چوارچێوەی دیدارەکانی نێوان میدیاکاران و گوتەبێژانی حکوومەت، ئەمڕۆ پێنجشەم، لە ئۆفیسی زێدپرێس میوانداری کوردۆ شابان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کرا.

 

لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی کەناڵە جیاجیاکانی ڕاگەیاندن، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکی مەدەنی، گفتوگۆمان لە پێوەندی نێوان میدیاکاران و دامەزراوە فەرمییەکان کرد.

کوردۆ شابان، تایبەتمەندییەکانی وەزارەتی شارەوانی خستەڕوو، هەروەها ئەو دەرفەتانەی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەوە بۆ میدیاکارانیان ڕەخساندووە لە دەستگەیشتن بە زانیاری.

بەشدارانی دیدارەکە، باسیان لە دەرفەت و ئاستەنگەکان، لە پێوەندی نێوان میدیاکاران و دامەزراوە فەرمییەکان کرد. زیاتر لە هەر شتێک جەخت لەسەر پێویستی ڕەخساندنی دەرفەتی چوونیەک لەبەردەم میدیاکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە بەردەستخستنی زانیاری کرایەوە.

دیدارەکانی زێدپرێس، لە نێوان میدیاکاران و گوتەبێژانی وەزارەت و دامەزراوەکان بەردەوام دەبن، بەئامانجی بونیادنانی پێوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان میدیاکاران و دامەزراوە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...