ئەنجوومەنی وەزیران خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە تاوتوێ دەکات
زێدپرێس
ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئابی ٢٠٢٣، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم ڕای گەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئاب، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣- ٢٠٢٥ و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن.
بارودۆخی کارەبا و بەنزین لە هەرێمی کوردستان، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و لە تهوهری دووەمی کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوە دەکرێت.
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە تهوهرهی سێیەم و کۆتاییدا، پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە گفتوگۆ دەکرێن.