هه‌واڵ

سێ‌ تۆمەتبار لەکاتی بڕینی نووسینگەیەکی حەواڵەکردنی دراو دەستگیرکران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار لەکاتی بڕینی نووسینگەیەکی حەواڵەی دراو ڕادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات، کوڕی خاوەن نووسینگەکە، هاوکاریان بووە لە دزیەکەدا.

ئەمڕۆ شەمە ٥ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا، باسی لەوە کرد، کە لەساتی گەڕان و دەرچوونەکانی مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ ناو بازاڕ و گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ و بەهاوکاری نووسینگەی کوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار لەساتی بڕینی نووسینگەیەکی حەواڵەی دراو دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینارو ژمارەیەکی زۆر کارتی هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.

ئاشکرایشی کردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، کە منداڵێکی خاوەن نووسینگەکە هاوکاری تۆمەتباران بووە لە بڕینی نووسینگەکەدا.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئێستا هەر سێ‌ تۆمەتبار، بەناوەکانی (م، ک، ڕ) لەدایکبووی ١٩٨٦، (پ، ڕ، ع) لەدایکبووی ٢٠٠١ و (ڕ، ع، ع) لەدایکبووی ٢٠٠١، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و  لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...