هه‌واڵ

هەزار و ٢٨٤ حاڵەتی گەستن و پەلاماردانی سەگ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر تۆمارکراوە

زێدپرێس

لە ماوەی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، تەنیا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، هەزار و ٢٨٤ حاڵەتی پەلاماردان و گەستنی سەگ تۆمار کراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی زێدپرێس و ئەو داتا و ئامارانەی لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا کۆتایی تەمووزی ٢٠٢٣، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر تۆمارکراون، لەو ماوەیەدا هەزار و ٢٨٤ حاڵەتی پەلاماردان و گەستنی سەگ تەنیا لەو نەخۆشخانەی شاری هەولێر تۆمار کراون.

Zed Press Charts Dogs Biting 2022

Zed Press Charts Dogs Biting 2023

جیا لە داتاکانی ئەو نەخۆشخانەیە، حاڵەتەکانی پەلاماردان و گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەکانی دیکەیشدا، وەک فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تۆمار دەکرێن، جگە لە نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی لە شارۆچکە و شارەدێیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

ئامارەکان ڕوونی دەکەنەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٨٠٤ حاڵەتی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا تۆمار کراوە و لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ٤٨٠ حاڵەتی دیکەی گەستنی سەگ تۆمار کراون. زۆرترین حاڵەتی گەستنی سەگ لە کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە، کە ١٣٢ حاڵەتە و لەماوەی ئەمساڵیشدا بەرزترین حاڵەتی گەستنی سەگ لە کانوونی دووەم تۆمارکراوە، کە ٩٥ حاڵەت بووە.

Zed Press Charts Dogs Biting 2022-2023

بەهۆی هەڵکشانی حاڵەتەکانی گەستنی سەگ و بەرزبوونەوەی ژمارەی سەگی بەڕەڵڵا لە گەڕەکەکانی ناوەندی شاری هەولێردا، لە حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەست بە گواستنەوە و پەنادانی سەگی بەڕەڵڵا و بێخاوەن لە شەڵتەرێکی تایبەت کراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین حاڵەتی گیان لە دەستدان بەتایبەت لەناو منداڵان، بەهۆی پەلاماردان و گەستنی سەگەوە تۆمار کراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...