هه‌واڵ

هەولێر؛ زیاتر لە ١٠ هەزار پارچە زەوی کارت تاپۆکران

زێدپرێس

 

لە سنووری سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، ١٠ هەزار و ٢٤٢ پارچە زەوی کارت، كارەكانیان تەواوكراون و وێنەی تۆمار (تاپۆ)یان بۆ دەركراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەم ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، خاوەن زەوییەكان دەتوانن لەبەیانییەوە سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی بكەن بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەكانیان.

ئەو زەوییانەی لە کارتەوە بوونەتە تاپۆ بەم شیوەیەیە:

١٦٠٠ كارت لە كانی قڕژاڵە

٢٢٠ کارت لە کەرتی ٩٢ی شاوێس

١٨٠٠ کارت لە گڕەسۆری نوێ لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب

٥٩٠ کارت لە عەرەب کەندی

٤٣٣٢ کارت لە گوندی کۆری

٦٠٠ کارت لە قەرەچناغە لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب

١١٠٠ کارت لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...