هه‌واڵ

دزی مزگەوتەکان دەستگیر کرا

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت، کە پارەی سندووقی خێراتی شەش مزگەوتی دزیوە.

ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زەڕایەنی سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شارەزوور تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە، كه پارەی سندووقی خێراتی شەش مزگەوتی دزی بوو.

بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک پێشنوێژکەری سنوری قەزای شارەزوورەوە ئاگادارکراونەتەوە، کە سندووقی خێری مزگەوتەکانیان بڕدراوە و پارەکەی دزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەسپێکردووە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە، تۆمەتبارەکە دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کردووە، تۆمەتبار بەناوی (ج، م، ع) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ و بە ناسنامە عەرەبە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، کە لەشەش مزگەوتی سنورەکە دزی کردووە.

تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...