هه‌واڵ

پێنج تۆمەتباری ڕفاندنی کچێک دەستگیر كران

زێدپرێس

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە كچێكیان ڕفاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەم ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، ڕای گەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین سكاڵای تۆماركرد، كە كچەكەی دیار نەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی تۆمەتباران دۆزرانەوەو توانرا سەرجەمیان كە پێنج تۆمەتبارن دەستگیربكرێن، كە كچێكیان ڕفاندبوو.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانیش، بەبڕیاری دادوەر كچەكە ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، زانیاری لەبارەی تۆمەتباران ئاشکرا کردووە؛ (ژ، أ، أ) لەدایكبووی ٢٠٠٤، (ه، ی، ح) لەدایكبووی ١٩٩٩، (ش، ع، م) لەدایكبووی ٢٠٠١، (ڕ، ڕ، أ) لەدایكبووی ٢٠٠٣ و (پ، ج، ح) لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٢.

هەروەک دەڵێ، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...