هه‌واڵ

مەترسی بەخاکسپاردنی ڕووفاتی ئەنفالکراوان لە بەغدا هەیە

زێدپرێس

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ٢٠٠ ڕێکخراو، کەسوکاری ئەنفالکراوان، نووسەران و چالاکانی بواری جینۆساید، داوای بەپەلە هێنانەوەی ڕووفات و ئێسک و پروسکی ١٧١ ئەنفالکراو لە پزیشکی دادی بەغدا دەکەن و پێشنیازێکی پزیشکی دادی بەغدایش ئاشکرا دەکەن بۆ بەخاکساردنی ڕووفاتی ئەنفالکراوەکان بە بەغدا.

لە بەیاننامەکەدا، ئەو ڕێکخراو و کەسایەتییانە، کۆمەڵێک ڕێگەچارە و پێشنیاز بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن و گێڕانەوەی ڕووفاتی ١٧١ ئەنفالکراو دەخەنەڕوو، کە چەندین ساڵە، لە پزیشکی دادی بەغدا جێهێشتراون.

 

دەقی بەیاننامەکە:

 

بە پەلە ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوانمان بهێننەوە

“پێشنیارێك بۆ بەخاك سپاردانیان لە شاری بەغدا لە ئارادایە”

بانگەوازێك بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان

٢١ی ئابی ٢٠٠٦، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی سەدام حوسێن و سەرانی ڕژێمی بەعس لە عێراق لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە دەستی پێکرد و دوای ٦١ دانیشتنی دادگا، لە بڕیاریی کۆتاییدا دادگای باڵای تاوانەکان، شاڵاوەکانی تاوانی ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨ وەک تاوانی جینۆساید ناساند و تاوانباران و بکەرانی ئەو تاوانە لە سەرانی رژێمی بەعسی سزادا.

ئەم رۆژە، بۆ گەلی کوردی قوربانی تاوانەکانی جینۆساید، رۆژی دادپەروەرییە لە کوردستان و بەم بۆنەیەوە وەک کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و نووسەران و چالاکوانان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و کەسایەتی و لایەنەکان، داواکارین پەلە بکرێت لە گەڕاندنەوەی ١٧١ ئێسک و پروسکی ئەنفالکراو، کە ماوەی چوار ساڵە بەبێی نازی، رووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا هێڵدراونەتەوە.

ئەو رووفاتانە، کە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە لە باشوری عێراق دۆزرانەوە، رووفاتی (١٧١) ئەنفالکراوە، کە سەرجەمیان لە ژنان و منداڵانی ئەنفالکراو پێکهاتبوون و ناسنامەکانیان ئاشکراکراوە و دوای دەرهێنانیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان، لە پزیشکی دادی بەغدان.

بەداخەوە دوای چوار ساڵ، تا ئێستا هیچ هەنگاو و هەوڵێك نابینین بۆ هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان بۆ کوردستان. ئەمەش کەمتەرخەمی و بێباکی حکوومەتی ھەرێم دەردەخات لە بەرانبەر ئەم پرسە.

مانەوەی رووفاتی ئازیزانمان لەمە زیاتر؛ نائارامی بە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەخشیوە، چونکە هەمان ئەو مەترسییانە بە یادی هەمووان دەھێنینەوە، کە بەسەر رووفاتی ئەنفالکراوانمان لە ساڵی ٢٠١٣دا ھات، کاتێك بەهۆی شۆرتی کارەباوە، بەشێکی پزیشکی دادی نەجەف سوتا و بەهۆیەوە رووفاتی ئەنفالکراوانمان لەو شوێنەدا سوتان.

ئەمەش بە بەڵگە و نووسراوی فەرمی لای حکویمەتی عێراق و رێکخراوی  ICMPـی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە.

لەم رووەوە، ئێمە وەك ئامادەکارانی ئەم داخوازینامەیە، کە پێکهاتووین له ژمارەیەك لایەن و کەسوکاری ئەنفال و رێکخراو و نووسەر و چالاکانی بواری جینۆساید، حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی و ئۆباڵی ئەو بێباکیە لە ئەستۆی ئەواندایە.

هاوکات داواکارین لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و دەسەڵاتدارانی بەغدا و نوێنەرانی کورد، بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مرۆڤایەتی ئەنجام بدەن، تا لەوە زیاتر هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوانی ئازیزمان دوانەخرێت، بە تایبەت کە دۆخی شاری بەغدا بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسیەکان، رۆژ لە دوای رۆژ لە خراپیدایە.

هاوکات ئەوە دەخەینەڕوو، ئەگەر پاساو بۆ دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی (DNA) بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان بێت، ئەوە چەندین رێگاچارەسەر هەیە، لەوانە وەرگرتنی سامپڵ لە رووفاتەکان و بارکۆدکردنی سامپڵ و گۆڕی رووفاتەکان، تا ئەوەی لە هەر کاتێکدا ویسترا بە بەراوردکردنی بە سامپڵ (نموونەی خوێن)ـی کەسوکاری ئەنفالکراوان بناسرێنەوە.

ئەم بانگەوازەی ئێمە لە کاتێکدایە، خانەی پزیشکی دادی بەغدا، رێکارەکانی پشکنین و تەرقیمی ئێسک و پروسکەکانیان تەواو کردووە و داوای چارەسەر و گواستنەوەی رووفاتەکان دەکەن و لە حاڵەتی دواخستنی هێنانەوەیان، ئەوان واتا (پزیشکی دادی بەغدا) بەنیازی بە خاکسپاردنی رووفاتەکانن بە ئامانەت لە گۆڕستانێکی شاری بەغدا، ئەمەش بە واتا دووبارە گۆڕغەریبکردنی ئازیزانمان.

 

هەروەها داوا دەکەین:

یەکەم: دەست بکرێت بە وەرگرتنی سامپڵی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە کوردستان لەلایەن وەزارەتی شەھیدان  بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی.

دووەم: کار بکرێت بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکان و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی تر لە باشور و ناوەڕاستی عێراق.

سێیەم: له پرسی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان و هەڵدانەوەی گۆڕغەریبانی ئەنفالکراوانمان، گوێ لە ویستی سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بگیرێت بەبێ جیاوازی و کەسوکاری قوربانیان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و نووسەران و توێژەران و چالاکانی ئەم بوارە، لەگەڵ بەپەلە هێنانەوەی ١٧١ ئێسک و پروسکە بێنازکەوتووەکەی ئەنفالکراوانمانن.

چوارەم: داوا لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەین، بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق بە ژمارە (٥)ـی ساڵی (٢٠٠٦)، که بە یاسای ژمارە (١٣) ساڵی (٢٠١٥) هەموارکراوەتەوە، بچن لە فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە بەغدا داواکاری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان تۆمار بکەن، چونکە یاسای ئاماژە بۆ کراو، ئەولەویەتی داوە بە داوای کەسوکاری جینۆسایدکراوان.

پێنجەم: حکوومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا، پرسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە هاوشانی دۆسیەکانی بودجە و نەوت، بکەنە بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق.

شەشەم: تۆمەتبارانی داواکراو لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عیراقەوە ڕاپێچی بەردەم دادگا بکرێن.

 

داواکاران:

١ـ رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید

٢ـ رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان

٣ـ کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال

٤ـ گۆڤاری تۆپزاوە

٥ـ ڕۆژنامە نوگرەسەلمان

٦ـ رێکخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆرە بەکۆمەڵەکان

٧ـ رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال

٨ـ رێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمان

٩ـ رێکخراوى منداڵه ونبووەكانی هەڵەبجە

١٠ـ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید ـ کوردستان

١١ـ رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ

١٢ـ رێکخراوی چێرۆکەکانی ئەنفال

١٣ـ تۆڕی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانیەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

١٤ـ رێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکیکردن لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالکراوان

١٥ـ گروپی کار بۆ ئەنفال

١٦ـ ڕێکخراوی گەرمەسێر بۆ پرسی فەیلەیەکان

١٧ـ ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان

١٨ـ کۆمەڵەی روناکبیری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کەرکوك

١٩ـ ڕێکخراوی میپرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیری یارسانی

۲۰- كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە

۲۱- رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان

۲۲- رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ

۲۳ـ رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری

۲٤ـ ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال

۲٥ـ تۆڕی ئایكان كوردستان

۲٦ـ هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

۲۷ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان

۲٨ـ رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

۲۹ـ جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی

۳۰ـ رێكخراوی ژیانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

۳۱ـ رێكخراوی چاوی ئەنفال

۳۲ـ رێكخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال

۳۳ـ رێكخراوی ئەمەك بۆ پرسی ئەنفال

۳٤- گۆڤاری  شەهید

۳٥- رۆژنامەی ھاوڵاتی

۳٦- یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان

۳۷ـ گۆڤاری ئەنفالستان.

۳٨ـ سەباح مەجید کونەکۆتر  _ تاقانەی ئەنفال

۳۹ـ عەبدرحمان عەبدوڵا سالح ، کۆیە کەسوکاری ئەنفال

٤۰ـ هاوڕێ کازم ـ باوکی ئەنفالە

٤۱ـ دارا حسین عبدی ـ باوکی ئەنفالە

٤۲ـ نەجات محمد فارس ـ باوکی ئەنفال

٤۳ـ کاروان بابە ـ باوکی ئەنفالە

٤٤ـ سوارە ڕەزا حیسن ـ باوکی ئەنفالە

٤٥ـ ئاسۆ ڕەزا حسین ـ کەسوکاری ئەنفال

٤٦ـ ئەکرەم سعدللە ـ کەسوکاری ئەنفال

٤۷ـ سەربەست تۆفیق_ رێکخراوی بزافی ئاشتی ناوخۆیی.

٤٨ـ چاوەڕوان ڕەحمان ـ کەسوکاری ئەنفال

٤۹ـ کاوە حمە جەزا ـ کەسوکاری ئەنفال

٥۰ـ ئامانج لەتیف ـ کەسوکاری ئەنفال

٥۱ـ ئارام قادر ـ باوکی ئەنفالە

٥۲ـ ڕزگار سەعید ـ باوکی ئەنفالە

٥۳ـ خورشید حسین ـ کەسوکاری ئەنفال

٥٤ـ د سەلاح گەرمیان _ توێژەری بواری جینۆساید

٥٥ـ سەرکەوت احمد سابیر ـ باوکی ئەنفالە

٥٦ـ سیامەند حمید ـ باوکی ئەنفالە

٥۷ـ ئارام محمد ـ باوکی ئەنفالە

٥٨ـ جەزا حسین ـ کەسوکاری ئەنفال

٥۹ دیار محمد شەریف ـ باوکی ئەنفالە

٦۰ـ عادل مجید ـ تاقانەی ئەنفال

٦۱ـ  ئەبو کاروان پەرلەمانتاری پێشوو_ کەسوکاری ئەنفال.

٦۲ـ سەردار علی شەریف ـ باوکی ئەنفالە

٦۳ـ کۆسرەت جمعە ـ باوکی ئەنفالە

٦٤ـ ئارام بورهان  ڕەشید ـ باوکی ئەنفالە

٦٥ـ سالار مەحمود ـ سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان

٦٦ـ عەلی مەحمود ـ نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

٦۷ــ عەدالەت عومەر ـ نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید

٦٨ــ شاخەوان شۆڕش ـ نووسەر و توێژەری بواری جینۆساید

٦۹-لەتیف فاتیح فەرەج  لێكۆڵەر لە بواری پرسی جینۆساید

۷۰-چنار نامق مامۆستای زانكۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید

۷۱-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورە باوك جینوسایدكراو.

۷۲-د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا

۷۳-شوان محمد ڕۆستم  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  / كەس وكاری ئەنفال

۷٤-عارف قوربانی لێكۆڵەر لە بواری ئەنفال

۷٥-زەمان عەبدە چالاكوانی بواری جینۆساید

۷٦-شێخ سدیق  توێژەر لە بواری جینۆساید

۷۷ـ سمکۆ سابیر ـ نووسەر لە بواری ئەنفال و جینۆساید

۷٨ــ ھەدار زوبێر بارزانی ـ پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان و پەرلەمانتار لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

۷۹ــ ئیسماعیل هەنارەیی ـ پارێزەر و نووسەری بواری جینۆساید

٨۰ــ گوڵاڵەی گەرمیان ـ نووسەری بواری جینۆساید

٨۱- عومەر محەمەد- نوسەری بواری جینۆساید.

٨۲-سروە محەمەد رەشید ــ ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال

٨۳-د.ئیراهیم مەلا زادە ــ لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید و مامۆستای زانكۆ

٨٤ – د. محەمەد حەمە عەلی رەشید ــ مامۆستای زانكۆ

٨٥- لاوان ئەحمەد_ رۆژنامەی پرس بۆ پرسی ئەنفال

٨٦- تەھا سلێمان ـ نوسەری بواری جینۆساید

٨٧- مەلا شاخی ـ نوسەری بواری جینۆساید و پێشمەرگەی دێرین.

٨٨- د. سیروان حەمید ـ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە

٨٩- ھاژە سلێمان ـ پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان

٩٠- جومعە کانی لەلەیی ـ نوسەری بواری ئەنفال

٩١- عومەر کەسان ـ شاعیر

۹۲ـ کاروخ شەھید عومەر _ دەزگای میدیایی ئەنوا پرێس

۹۳-شوان جەلال – کەس و کاری ئەنفال

۹٤-محمد شریف – چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی

۹٥-بەختیار محمود کریم   تاقانەی ئەنفال

۹٦-حسن علی فرەج ـ تاقانەی ئەنفال

۹۷-ڕۆستەم عبدلکریم  علی ـ تاقانەی ئەنفال

۹٨-کامران مجید -چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی

۹۹-سامان جەلال – چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی.

۱۰۱ـ شۆڕش حسۆ سلێمان ـ کانی کوردە ، کەسوکاری ئەنفالکراو

۱۰۲ـ ئیدریس عەبدوڵا برایم ـ نوسەر ، کۆیە

۱۰۳ـ حوسێن علی ئەحمەد ـ کۆیە ، کەسوکاری ئەنفالکراو.

۱۰٤ـ شۆڕش محمد ئەحمەد ـ تەق تەق ، کەسوکاری ئەنفالکراو.

۱۰٥ـ رابەر رەشید نوسەرو  رۆژنامەوان

۱۰٦ـ هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین

۱۰۷ـ قاسم کازم ـ کەسوکاری ئەنفالکراو و چالاکوانی بواری جینۆساید

۱۰٨ـ هابیل ئەحمەد كەریم ـ بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال

۱۰۹ـ جەبار ئەحمەد ـ توێژەر لە بواری جینۆساید

۱۱۰ـ هێمن حەسیب ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

۱۱۱- پەری نوری – شارەزای بواری گۆڕی بەکۆمەڵ

۱۱۲ــ سەلام عەلی محەمەد کەسوکاری ئەنفال و نوسەری بواری جینۆساید

۱۱۳- ئارام ھەڵەدنی نوسەری بواری جینۆساید

۱۱٤ــ ئەبوبەکر ھەڵەدنی ئەندامی پێشوی پەرلەمان

۱۱٥ــ رۆژان حەمە رەش ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان

۱۱٦ـ فوئاد عوسمان ـ چالاکوان لە بواری جینۆساید

۱۱۷ـ وزیرە جەلال سەعید ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

۱۱٨ـ مەریوان عبدالقادر محمد ـ تەقتەق ، تاقانەی ئەنفال

۱۱۹ـ نەزیرە ابوبکر محمد ـ تەقتەق ، تاقانەی ئەنفال

۱۲۰ـ عەلی برایم ساڵح فتاح ـ گوندی سەیدە تاقانەی ئەنفال

۱۲۱ـ لیوا جەمال وارانی ـ تاقانەی ئەنفال

۱۲۲ـ عومەر عەلی رەسوڵ ـ گوندی عەوڵا قوت تاقانەی ئەنفال

۱۲۳ـ پەرژین جەعفەر حاجی روستم ـ خوشکی شەھید وئەنفال – چالاکوانی کەیسی ئەنفال و جینۆساید

۱۲٤ـ ھوشیاری عەبدولعەزیز _ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی نوسەرانی جینۆساید.

۱۲٥ـ عادل حاجی محەمەد ـ پارێزەر و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان

۱۲٦ـ نازدار ئەسعەد مەحمود ـ چالاكوان له بوارى جینوساید و كەسوكارى قوربانى ئەنفالكراوان

۱۲۷ـ حازم محەمەد بلەیی ـ نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

۱۲٨ـ ئەحمەد مەجید ـ چالاوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری قوربانیان

۱۲۹ـ ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی ـ پارێزەری دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی ئەنفالی بارزانیان لە دادگای باڵای تاوانەکان.

۱۳۰ـ دیمەن محەمەد نوری ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

۱۳۱ـ عەلی بەندی ـ نوسەر و چالاکوان لە بواری ئه نفال و جینوساید

۱۳۲ـ حیكمت فائق عارف ـ خاوەنی (10) شەهیدی کیمیاباران هەڵەبجە

۱۳۳ــ رێکارێ مزویری ـ نووسەری بواری جینۆساید

۱۳٤ــ شەهاب ئەحمەد فەیلی ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

۱۳٥ـ هیوا سەید سەلیم ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

۱۳٦ـ ئیبراهیم هەورامانی ـ نووسەر له بواری جینۆساید

۱۳۷ـ هەژار بەرزنجی ـ توێژەر لە بواری جینۆساید

۱۳٨ـ محەمەد زرنگ قەڵادزێی ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

۱۳۹ـ غفور حسن عبدوڵا ـ کەسوکاری ئەنفال

۱٤۰ـ ئاسۆ لوقمان حسیب ـ کەسوکاری ئەنفال

۱٤۱ـ ڕێباز محمود حسیب ـ کەسوکاری ئەنفال

۱٤۲ـ صمد ڕەفعد عوبێد ـ کەسوکاری ئەنفال

۱٤۳ـ جاسم کازم حمەعلی ـ کەسوکاری ئەنفال

۱٤٤ـ رەوان تالیب ـ کەرکوک ـ چالاکوان

۱٤٥ـ ئارام فەخرالدین ـ کەسوکاری ئەنفال

۱٤٦ـ وریا فەخرالدین احمد ـ کەسوکاری ئەنفال

۱٤۷ـ محەمەد سەید ـ کەرکوك ـ فلیمساز

۱٤٨ـ ئارام حمەڕەشید سوارە ـ گوندی هەڵەدن

۱٤۹ـ بایز ڕەزا پیرۆت ــ گوندی هەڵەدن

۱٥۰ـ سەردەشت حەمەساڵح سەرنوسەری دەزگای مێدیایی دەسەڵاتی چوارەم.

۱٥۱ـ شۆخان حمەئەمین حمەسەعید ــ  گوندی هۆمەرقەوم

۱٥۲ـ مسعود کریم سوارە ــ  سێدەر

۱٥۳ـ فەرهاد سابیر ابراهیم ــ یاخیان

۱٥٤ـ ناسکە ڕەشید عبدوڵا ـ  چاڵاوا

۱٥٥ـ پیرۆز سعدون خدر ــ  مالومە

۱٥٦ـ شۆخان ستار محمد امین ـ  مالومە

۱٥۷ـ اکرم علی حسێن ــ  سێکانیان

۱٥٨ـ عباس مستفا عوسان ــ گوندی گەورەدێ

۱٥۹ـ حمەلاو مجید احمد ــ  گوندی سەرگەڵو

۱٦۰ـ چاوەڕێ عزیز حمە ساڵح ــ  گوندی سوسێ کۆن

۱٦۱ـ ملا تاهیر کەلەباشی ــ کەسوکاری ئەنفال گوندی کەلەباش

۱٦۲ـ بێستون حسێن محمد ــ  گوندی قەرانگوێ

۱٦۳ـ قادر سدیق عوسمان ــ گوندی سەرمۆرد

۱٦٤ـ ڕێبین فەتاح _ سەرنووسەری زێدپرێس

١٦٥- د فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان

١٦٦- د مھاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە

١٦٧- تابان گەرمیانی نوسەرو کەسوکاری ئەنفال

١٦٨- محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق نوسەرو وەرگێڕی بواری جینۆساید

١٦٩- شوان جەلال – کەس و کاری ئەنفال

١٧٠- محمد شریف – چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی

١٧١- بەختیار محمود کریم   تاقانەی ئەنفال

١٧٢- حسن علی فرەج   تاقانەی ئەنفال

١٧٣- ڕۆستەم عبدلکریم  علی  تاقانەی ئەنفال

١٧٤- کامران مجید -چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی

١٧٥- سامان جەلال – چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی.

١٧٦- سەروەت تۆفیق _ پارێزەر

١٧٧- سانا جەمال _ ھونەرمەند

١٧٨- چالاک عومەر رەشید _ رۆژنامەنووس

١٧٩- بەختیار عاسی ـ کەسوکاری ئەنفال

١٨٠- بەکر حەمە حسێن _ نوسەری بواری جینۆساید.

١٨١-  کاروان عبدلقادر ـ کەسوکاری ئەنفال.

١٨٢- د ھونەر ئەمین زانکۆی چەرمو توێژەری بواری جینۆساید.

١٨٣- هاوار سابر ـ کەسوکاری ئەنفال.

١٨٤- شارا محەمەد ـ خوشكی شەهید.

١٨٥- ستارە عارف _ ئەندامی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان.

١٨٦- حاکم قاسم ئیزیدی.

١٨٧- د سالار تاوەگۆزی- توێژەری بواری جینۆساید.

١٨٨-  ھێمن گۆپتەپەیی- لە گۆڤاری ئەنفالستان

١٨٩-  ئەنوەر حەمەلاو  _ تاقانەی ئەنفال

١٩٠- پشکۆ محەمەد رۆستەم – ھونەرمەند

١٩١- پارێزەر ئارام محمد احمد ــ بنەماڵەی ئەنفالكراو.

١٩٢-  ناجی تاڵیب ـ کەرکوك ـ مامۆستا

١٩٣- دڵبەند مستەفا – رۆژنامەنووس.

١٩٤- سیروان غەریب بەڕێوبەری دەزگای میدیایی وێستگە نیوز

١٩٥- ئاوات قادر  محمدامین ــ  کەسوکاری ئەنفال، گوندی مالومە.

١٩٦- ھیوا جەلەمۆردی کەسوکاری ئەنفال.

١٩٧- هێمن کامل ـ کەرکوك ـ مامۆستا و کەسوکاری ئەنفال

١٩٨- ئازاد محەمەد ئەمین جەلەمۆردی کەسوکاری ئەنفال

١٩٩- حسێن تاڵاوی- کەسوکاری ئەنفال

٢٠٠- ئەدیبە کاکە رەش _ تاقانەی ئەنفال.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...