هه‌واڵ

وردەکاری گیانلەدەستدانی سەربازە فەڕەنسییەکە ئاشکرا دەکرێت

زێدپرێس

بەگوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە، نیکۆلاس لاتۆرت سەربازی هێزەکانی فەڕەنسا لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بە هێزێکی سوپای عێراقی بەسەختی بریندار بووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەم وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی دووەمین سەربازی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق ڕاگەیاند.

وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوە کردووە، دوێنێ ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بە هێزێکی سوپای عێراقی، نیکۆلاس لاتۆرت سەرباز لە هێزەکانی فەڕەنسا، بەسەختی بریندار بوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەست دا.

لەم هەفتەیەدا ئەوە دووەم سەربازی هێزەکانی فەڕەنسایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیان لەدەست دەدات. لەکاتێکدا دوو ڕۆژی ڕابردوو، سەربازێکی فەڕەنسی بەناوی باپتیست گۆشۆت لە ڕووداوێکی هاتووچۆ  و لەکاتی مەشقدا لە هەرێمی کوردستان، بەسەختی بریندار بوو و پاش گەیاندنە نەخۆشخانە، گیانی لە دەست دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...