هه‌واڵ

پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر و پێنج ئامیری قومارکردن گیران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەست بەسەرداگرتنی بڕی (٥.٥) پێنج کیلۆگرام و نیو ماددەی هۆشبەر و (٥) پێنج ئامێری قومارکردن ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەم ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لەلایەن تیمەکانیان و بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک، لەچەند چالاکییەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنین لەلای دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا (٥) تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەکەن، لەگەڵ دەستگیرکردنیشان بڕی (٥.٥) پێنج کیلۆگرام و نیو لە ماددەی هۆشبەر و (٥) ئامێری قومارکردن دەستی بەسەرداگیرا.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...