بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی لافاوەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
زێدپرێس
ڕێنماییەکان لە بەرگری شارستانی هەولێرەوە:
لە (کاتێک پێشبینی لافاو دەکرێت) ئاگاداری بۆ هاووڵاتییان؛
١- چاودێری دەوروبەرەکەتان بکەن کە چی ڕوودەدات.
٢- چاودێری ڕادیۆی کەشوهەوای تەلەفزیۆن و ڕادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیال میدیا بۆ پرسی تایبەت بە هەواڵ.
٣- ئەگەر هۆشداری لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا، دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت و بەرز.
٤- لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە.
٥- لە ناوچە نزمەکان دەربچن، کە تووشی لافاو دەبن.
٦- ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە.
٧- کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات.
٨- ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە.
٩- ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بەگەرمکردنەوە و چێشتلێنان نییە دابینیان بکەن.
١٠- پارەی نەختی.
١١- دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی.
١٢- جلوبەرگ و پۆشاکی پێویست.
١٣- چرای دەستی.
١٤- بەڵگەنامە گرنگەکان
١٥- ئامادە بە بۆ چۆڵکردن.
١٦- ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێت بچیت.
١٧- ڕێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە، کە تووشی لافاو نابن.
١٨- پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت.
١٩- تانکی گاز و بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە.
٢٠- لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە.
٢١- بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.
٢٢- کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکە، کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت.
٢٣- دڵنیابە لە هەموو ئەندامێکی خێزانەکەت زانیاری و پەیوەندی هەیە.
٢٤- موڵک و ماڵی خۆت بپارێزە.
٢٥- گواستنەوەی کەلوپەلی بەنرخ و مۆبیلیات بۆ ئاستێکی بەرزتر.
٢٦- ماددە مەترسیدارەکان (وەک بۆیاخ، ڕۆن، قڕکەر و پێداویستی پاککردنەوە) دوور بخەرەوە. یان بیانگوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.
٢٧- ئامێرە کارەباییەکان داببڕە.
٢٨- ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستاویت دەست لە هیچ کەرەسەیەکی بارگاوی و کارەبایی مەدە.
٢٩- کەلوپەلی دەرەوە بهێنە ناو ماڵەوە یان بە باشی بیانبەستەوە، ئەمەش مۆبیلیات و سەبەتەی زبڵ و شتە جوڵاوەکانی تر دەگرێتەوە.
٣٠- دەرچەی هەواگۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو.
٣١- مەگەر ناچار بیت ئەگەرنا شۆفێری مەکە.
٣٢- ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت، بە وریاییەوە گەشت بکە.
٣٣- دڵنیابە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنی پێویستی هەیە.
٣٤- ڕێگا پێشنیازکراوەکان بەپێی ڕێنمایی هاتووچۆ پەیڕەو بکە.
٣٥- دوور بکەوە لە ناوچە کارەساتبارەکان، ڕەنگە بوونی تۆ ڕێگری بکات لە ڕزگارکردن یان ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکانی تر و بتخاتە مەترسی زیاترەوە.
٣٦- چاودێری ڕێگاکانی شۆردراو و زەوی و دارە کەوتووەکان یان هێڵەکانی کارەبا بکەن.
٣٧- لە شەودا وریابن کاتێک ناسینەوەی مەترسییەکانی لافاو قورسترە.
٣٨- ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت وەستا، وازی لێبهێنە و ژیانی خۆت گرنگترە.
٣٩- ئەگەر ئاو لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەت بەرز بووەوە، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە بەجێبهێڵە، بە خێرایی بۆ سەر زەوییە بەرزەکان بڕۆن.
٤٠- هەرگیز بە ڕێگا لافاوییەکاندا لێ مەخوڕن، بوەستە، بگەڕێوە، تا دووچاری خنکان نەبیتەوە.
٤١- لەوانەیە جێگا و ڕێگاکە شۆردرابێتەوە. تەنیا لە چەند ئینجێک ئاودا دەشێت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت لەدەست بدەیت.
٤٢- لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکەت سەرئاوبکەوێتل ئۆتۆمبێلەکان دەشێت بەهۆی کەمتر لە ٢ پێ ئاوەوە سەرئاو بکەون.
٤٣- بە ئۆتۆمبێل بە دەوری بەربەستەکاندا مەڕۆن، سوڕانەوە و بە ڕێگایەکی تردا سەلامەترە.
٤٤- دوور بکەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ هاتووە و هەوڵمەدەن بەو شوێنانەدا تێپەڕبن.
٤٥- دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاوییەکان.
٤٦- دەستبەجێ شوێنەکە چۆڵ بکە، ئەگەر پێت وایە مەترسیت لەسەرە یان ئامۆژگاریکرایت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت.
٤٧- خێرا مامەڵە بکە و خۆت ڕزگار بکە، نەک کەلوپەلەکانت.
٤٨- پێش ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە هەراسان بیت، خۆت زووتر بچۆ بۆ شوێنێکی سەلامەت.
٤٩- پێویستە خێزانەکان تەنیا یەک ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەیەکتر جیا نەبنەوە و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.
٥٠- پێش ڕۆیشتن، خزمەتگوزاری ئاو و گاز و کارەبا بکوژێنەوە بۆ دڵنیایی زیاتری ماڵەکانتان.
٥١- ماڵەکەت پارێزراو بکە، هەموو دەرگا و پەنجەرەکان قوفڵ بکە.
٥٢- ئەگەر ئاڕاستەی شوێنێکی دیاریکراو کراویت بڕۆ بۆ ئەوێ.
٥٣- هەرگیز هەوڵ مەدە بەناو ئاوی ڕژاودا بڕۆن یان مەلە بکەن لەبەرئەوەی مەترسی زۆری تیادایە.
٥٤- ئەگەر ئاوی ڕژاو لە سەرووی پاژنەی پێیەکانتەوەیە، بوەستە و بە ڕێگایەکی تردا بڕۆن.
٥٥- ئەگەر ئاو بەخێرایی بجوڵێت، لە قووڵی ٦ ئینج لەسەرووی پێکانت دەتوانێت بتخاتە خوارەوە.
٥٦- ئاگاداربە خەڵک بە ئاوی لافاودا دەڕۆن و دەخنکێن.
٥٧- هەرگیز ڕێگە مەدە منداڵان یاری بە دەوری ئاوی بەرز، ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و ڕووبارەکاندا بکەن و لێیان نزیک نەبنەوە.
٥٨- ئەگەر کەسێک کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە یان گیری خوارد پەیوەندی بکەن بە بەرگری شارستانییەوە.
٥٩- بۆ گیرخواردووان و ڕزگارکردنیان کەرەستەی گونجاو بەکاربێنن، ئەگەر دەتوانیت شتێک فڕێ بدەیت بۆ قوربانییەکە کە یارمەتی بدات لە دەست پێ گەیشتن و سەلامەتی، وەک تایەی یەدەگ، یان پەتێکی بەهێز یان ڕاهێڵەیەکی داری پتەو.
٦٠- بەخێرایی پەیوەندی بکەن بە (115-125) و پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی و هاوکاریتان و زانیاری شوێنی دروست بدەن.
٦١- چاوەڕێ بکەن تا سەلامەت دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانتان.
٦٢- مەگەڕێنەوە بۆ ناوچە لافاوییەکان تاوەکو میری و بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شوێنانە سەلامەتن.
٦٣- ئەگەر بینایەک لافاوی بەرکەوتبوو، پێش چوونە ژوورەوە پشکنین بکەن بۆ سەلامەتی خۆتان و ماڵ و منداڵەکانتان.
٦٤- ئەگەر بینایەک هێشتا بەرکەوتەی لافاوی بوو یان بە ئاوی لافاو دەورە دراوبوو، هەرگیز مەچۆ ناو بیناکەوە.
باشترین هاوکاری هاووڵاتییان زوو پەیوەندیکردنە بە ژووری کۆنتڕۆڵەکانمانەوە بە ژمارە (١١٥ – ١٢٥) تاکو بە زووترین کات بتوانین تیمەکانی فریاگوزاری بەرگری شارستانی پێیان بگەیەنین.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر