هه‌واڵ

هاووڵاتییەک لە شاری سلێمانی کوژرا و بکوژەکان دەستگیر کران

زێدپرێس

هاووڵاتییەک لە گەڕەکی بەرانانی شاری سلێمانی لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژرا و پۆلیسی شارەکە دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌رانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن ڕوویدا و له‌ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌كی‌ به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌ب بریندار بوو، دوای‌ گه‌یاندنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان‌ و هه‌ردوو بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری ‌‌و كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا له‌چه‌ند كاتژمێرێكی‌ كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێن.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی، تۆمه‌تباران (ك. م – م. أ) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه ‌و په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه ‌و ‌ئێستا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ ٤٠٦ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، کوژراوەکە کاری دیلیفەری کردووە. لە کامێراکانی چاودێریشدا دەردەکەوێت، کاتێک کوژراوەکە بەسەر ماتۆڕی دیلیفەرییەکەیەوەیە، لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گولەی لێدەکرێت و ڕاستەوخۆ دەکەوێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button