هه‌واڵ

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دۆمبەلە قەدەغە کرا

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، دۆمبەلە بە یەکجاری قەدەغەیە و تا بەیانی دەبێت سەرجەم شوێنەکانی دۆمبەلەیان تێدا دەکرێت، دابخرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، هێمن سولێمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دۆمبەلە بە یەکجاری قەدەغە دەکرێت و تا بەیانی ٣١ی ئاب، دەبێت سەرجەم شوێنەکانی دۆمبەلەیان تێدا دەکرێت، دابخرێن.

پێشتر، بەرپرسانی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە دۆمبەلە تەنیا یارییەکە و جۆرێکی قومارکردن نییە، لەبەرئەوە دۆمبەلە لە شارەکەدا ڕێپێدراو بوو.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی زێدپرێس، زۆرترین شوێنی دۆمبەلە لە سنووری پارێزگا و لەناوەندی شاری دهۆک کرابوونەوە، بەجۆرێک وەک یارییەکی جەماوەری و بەربڵاوی دهۆک دەناسێنرا، سەرەڕای ئەوەی زۆر کەسیش نیگەران بوون لە بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردەیە لە شارەکە.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ڕوونیکردەوە، کە بڕیاری داخستنی شوێنەکانی دۆمبەلە و قەدەغەکردنی، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانە.

هێشتا ڕوون نییە کە ئایا بڕیاری قەدەغەکردنی دۆمبەلە تەنیا لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت یان بڕیارەکە پێوەستە بە تەواوی هەرێمی کوردستانەوە.

دۆمبەلە (Roulette) لە بنەڕەتدا بە یەکێک لە کۆنترین یارییەکان دادەنرێت و پێش زیاتر لە دوو سەدە لە فەڕەنسا وەک شێوەیەکی قومار و بۆ دەستخستنی پارە ڕێپێدانی وەرگرت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...