هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

زێدپرێس

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ڕاگەیاند.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەمشەو كاتژمێر ٩:٣٠ خوولەک بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر؛ خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.

باس لەوەش کراوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) ڕاستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە و بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات تا کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و کارەبا نەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...