هه‌واڵ

زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی جەما بەشداربوون

زێدپرێس

 

لە ٧ ڕۆژی بەڕێوەچوونی جەژنی جەما لە پەرستگای لالش، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمە ئایینییەدا کرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ماوەی ٧ ڕۆژی بەڕێوەچوونی جەژنی جەمای ئێزدییان، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بەشدارییان لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکە لە پەرستگای لالش کردووە.

ئاماژەی دا، بەشدارانی ڕێوڕەسمە ئایینییەکە، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهانەوە هاتبوون.

ژمارەیەکی بەرچاو لە شاند و کەسایەتی بیانی لە وڵاتانی جیاجیاوە، سەردانی پەرستگای لالشیان کرد لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی جەژنی جەمادا.

لای خۆیشییەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شێخان ئاماژەی دا، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی بەشدارانی ڕێوڕەسمەکانی جەژنی جەما، دوو تیمی گەڕۆکی پزیشکی بەدرێژایی ڕۆژانی جەژنەکە خزمەتیان کردووە.

کەریم کەمال بەڕێوەبەری تەندروستی شێخان گوتی، بە هەردوو تیمە گەڕۆکەکە، فریاگوزاری تەندروستیان پێشکەش بە زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس کردووە و ٣٧ نەخۆشیش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک گواستراونەتەوە.

جەژنی جەمای ئێزدییان لە ڕۆژانی ٦-١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو. لەڕووی ژمارەی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکانی جەژنەکەوە، جەژنی جەمای ئەمساڵ، یەکێک لە هەرە قەرەباڵغترینەکان بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...