مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ یەکێتی: جواب الأحمق السكوت
زێدپرێس
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتیی کوردستان بەتوندی وەڵامی ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و دەڵێ ” جواب الأحمق السكوت”.
ئەمڕۆ پێنجشەم ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیەنراوێکی وەک وەڵامدانەوە بۆ ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئێوارەی دوێنێ چوارشەم ٣٠ی ئاب، بەبۆنەی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ەوە بڵاوکرایەوە، کە تیایدا بەتوندی هێرشی کردە سەر پارتی و جگە لە بیرخستنەوەی ڕووداوەکانی ٣١ی ئابی ١٩٩٦، کە تیایدا پارتی دیموکرات بە هاوکاری سوپای عێراق-ڕژیمی بەعس، یەکێتی لە هەولێر دەرکرد، باسیان لەوە کرد بوو، ئێستایش پارتی هەر ئاگری ناکۆکی و ناپاکی خۆش دەکات.
مەکتەبی سیاسی پارتی، پێداگیری دەکات کە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ خاڵی وەرچەرخان بووە “لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان” و لە کۆتاییشدا دەڵێن، وەڵامی ناوەڕۆکی ڕاگەیەنراوەکەی یەکێتی نادەنەوە و تەنیا دەڵێن “جواب الأحمق السكوت”.
دەقی ڕاگه‌یاندراوی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٣ به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دورلهڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به بۆنه‌ی ٣١ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه. ڕووداوی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا.
ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه پڕ له تۆمه‌ت و دور له‌ڕاستییه ناده‌ینه‌وه، چونكه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت).
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ی ئابی ٢٠٢٣