هه‌واڵ

سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت کارا کرا

زێدپرێس

ئەمڕۆ پێنجشەم ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، لە دوای کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆوە، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر کارا دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و نۆرەکە بۆ یەک هەفتە دادەنرێت.

 

  • پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی :

 

– دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني)، کۆدێکت بە نامە بۆ دێتەوە، کە بەکاردێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت.

– پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و دیناری عێراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە).

  • کارتی نیشتمانی ڕەسەن
  • کارتی زانیاری ڕەسەن، ئێستا مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.

– پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.

– بۆ منداڵ (بەڵگەنامەی لەدایکبوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

– بۆ هاووڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + لەگەڵ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

– ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).

– ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة القيمومة المؤقتة (بەزمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

 

بۆ نۆرەگرتن ڕۆژانی پێنجشەم سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاووڵاتیان دەتوانن زانیارییەکان پڕ بکەنەوە و کات و ڕۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

 

ئەگەر لەکات و ڕۆژی کە بۆت دیاریکراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر نەکەیت، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.

 

بۆ سیستەمی ئەندرۆید

لینکی سیستەمی ئەندرۆید

 

بۆ سیستەمی ئۆ ئای ئێس

لینکی سیستەمی ئۆ ئای ئێس

 

یان ماڵپەڕی فەرمی پاسپۆرتی عێراقی

یان لە ڕێگەی ماڵپەڕی پاپسپۆرتەوە

 

ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر :

هەولێر-گەڕەکی ٣٢ پارک – پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...