هه‌واڵ

ناونووسین بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەست پێدەکات

زێدپرێس

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، لە بەیانییەوە ناونووسین بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەست پێدەکات.

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەیانی پێنجشەم ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣ەوە، ناونووسین بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق دەست پێدەکات.

بەگوێرەی کۆمسیۆن سەرجەم کارمەندان و فەرمانبەرانی مەدەنی، جگە لە کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و سەربازی دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن وەک کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان و بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەپاڵ فەرمانبەرانی مەدەنی، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن و سوود لە دەرفەتەکە وەربگرن.

ناونووسین لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دەبێت.

بڕیارە، لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بە کەرکووکیشەوە بەڕێوە بچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...