هه‌واڵ

تەندروستی ڕاپەڕین: دەرمانە فڕێدراوەکەی سنوری بێتواتە هیی ئێمە نییە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕەتی دەکاتەوە، دەرمانە فڕێدراوەکەی سنوری ناحیەی بێتواتە هیی ئەوان بێت و ڕایدەگەیەنێت، کە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەرمانەکەیان فڕێداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، بەدواداچوونیان بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە کردووە، کە پیشانی دەدات بڕێکی زۆر دەرمان لە سنوری گوندی نواوەی سەربە ناحیەی بێتواتە بەشێوەیەکی نادروست فڕێدراون و مەترسییان بۆ سەر ژینگە هەیە.

ڕوونکردنەوەکەی تەندروستی ڕاپەڕین، دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دێت، کە تیایدا دەردەکەوێت بڕێکی زۆر لە دەرمان سنوری گوندی نواوەی سەربە ناحیەی بێتواتە فڕێدراون و هاووڵاتییانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەندروستی دەڤەرەکەیان بە فڕێدانی دەرمانەکە تۆمەتبارکردووە، بەڵام لە ڕوونکردنەوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین دەڵێ، “ئێمە لەگوندی نواوە بنکەی تەندروستیمان نییە، تاوەکەو دەرمانەکان لەلایەن بنکەی تەندروستیەوە فڕێدرابن”.

لە بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕیندا دەرکەوتووە: “ئەو دەرمانانە لەلایەن خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنورەکە بە وشێوە ناتەندروستە فڕێدراون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو جۆرە دەرمانانە بەبێ لایەنی پسپۆڕ و پزیشکی تایبەتمەد نابێت بۆ پەلەوەر بەکاربهێندرێت، لەبەرئەوەی زیانی تەندروستی هەیە”.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین، هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا داوا لە “لایەنی پەیوەندیدار” دەکات، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکرێت و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاگادار بکرێنەوە و لایەنی کەمتەرخەمیش سزا بدرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...