هه‌واڵ

باندێکی گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیر کران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە هەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، باندێکی گەڕان بەدوای شوێنەواریان دەستگیر کرد.

باندەکە لە پێنج کەس پێکدێن، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێزەکانی ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، بەهاوکاری هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لە شارەدێی (قادرکەرەم)ی سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ، باندێکی ٥ کەسیان دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە ئامێری پشکنین و گەڕان و دۆزینەوەی شوێنەوار.

ئێستا تۆمەتباران بەماددەی (٤٢)ی شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...