هه‌واڵ

هەولێر؛ تەنیا لە مانگی ڕابردوودا سەگی بەڕەڵا ٥٠ کەسیان گرتووە

زێدپرێس

لەماوەی مانگی ڕابردوودا و تەنیا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر، ٥٠ حاڵەتی برینداربوون بەهۆی گەستن و پەلاماردانی سەگی بەڕەڵاوە تۆمار کراوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، تەنیا لە مانگی ئابی ٢٠٢٣، بەهۆی گەستن و پەلاماردانی سەگی بەڕەڵاوە، ٥٠ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە.

 

ژمارەی حاڵەتەکانی پەلاماردانی سەگ لە شاری هەولێر زیاترن، لەکاتێکدا بریندارەکان ڕەوانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیش دەکرێن.

 

پێشتر زێدپرێس لە بەدواداچوونێکدا ئاشکرای کرد، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٤٨٠ حاڵەتی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوا چارەسەریان وەرگرتووە، دەبێتە ٥٣٠ حاڵەت.

 

هەر بەپێی بەدواداچوونەکەی پێشتری زێدپرێس، لەماوەی ساڵی ڕابردووشدا، ٨٠٤ حاڵەتی گەستن و پەلاماردانی سەگ لە هەمان نەخۆشخانەی شارەکە تۆمار کراوە و ئەگەر ڕێژەی نەخۆشخانەکانی دیکەی بخرێتە سەر، ژمارەکە زۆر زیاتر هەڵدەکشێت.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...