هه‌واڵ

وەزارەتی دارایی عێراق: حکوومەتی هەرێم دەتوانێت قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی بکات

زێدپرێس

 

وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بە ژمارە (٢٣٥٠٠) لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەم ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید ڕێککەوتننامەی قەرز لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن، بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە قەرز.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، دەبێت گەرەنتی ئەوە بکرێت، کە قەرزەکە لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەگێڕدرێتەوە، پاش پابەندبوون بە بڕگەکانی یاسای بودجە و پاکتاوکردنی.

 

وەزارەتى دارایى عێراق لە ڕاگەیەنراوەکەدا، پەرۆشی خۆی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانى سەرجەم فەرمانبەران بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان دەردەبڕێت.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، حکوومەتی هەرێم دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بکات بە مەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنی قەرزەکە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...