لە هەرێمی کوردستان نێرینە لە مێینە زیاترن
زێدپرێس
بەپێی خەمڵاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەگاتە سەرووی شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس و لەو ژمارەیەشدا ژمارەی نێرینە لە مێینە زیاترن.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند، له ساڵی ٢٠١٤ به دواوه عێراق چه‌ندین قه‌یرانی كه‌ڵه‌كه‌بووی به خۆیه‌وه بینیوه، كه بوونه‌ته هۆی گۆڕانكاری له پرۆفایلی دیمۆگرافیی وڵات. چه‌ندین گۆڕانكاریی گه‌وره له سه‌ر دانیشتوان ڕوویانداوه، له‌وانه گه‌شه‌ی دانیشتوان، دابه‌شبوون، پێكهاته‌ی ته‌مه‌ن، به‌پیتبوون، مردن، جوڵه‌ی دانیشتوان، به‌تواناكردنی ئافره‌تان، هێزی کار و چەندین بابەتی تر. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، په‌تای كۆڤید-19 ته‌نانه‌ت چه‌ند پێشهاتێكی زیاتری له سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی دانیشتوان دروست كرد. ملمڵانێی درێژخایه‌ن له عێراق كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووەته سه‌ر ئاسۆی ئابووریی وڵات، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕوونی کردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی سەرژمێری لە عێراق بۆ ماوەی ٣٦ ساڵ، کەلێنێکی گەورە لە داتا‌کان و نیشاندەرەکانی دیمۆگرافی دروستبووە، هێشتا بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی دەستەکە کردوویەتی، ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە شەش ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٧٥٢ کەس. لەو چوارچێوەیەشدا، سێ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ٢٤٠ کەس لە ڕەگەزی نێرینە و لە بەرانبەردا سێ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار و ٥١٤ کەس لە ڕەگەزی نێرینەن، بەو پێیەش ژمارەی نێرینە لە مێینە زیاترن.
لە هەمان کاتدا، دەستەی ئاماری کوردستان ڕوونی دەکاتەوە، بەڕێژەی ٧٨،٤%ی دانیشتووان شارنشین و بەڕێژەی ٢١،٦% گوندنشینن. هەروەها، ڕێژەی گەشەی دانیشتووان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بە ٢% دەخەمڵێندرێت.