ههواڵ
لە هەولێر ٣ بازرگانی ماددەی هۆشبەر و ٦ کیلۆ و ٧٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر گیران
زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیرکردنی ٣ بازرگان و دەستبەسەرداگرتنی ٦ کیلۆ و ٧٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر، هەزار شیت ترامادۆڵ و ١٠ شیت میتادۆن ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەشاری هەولێر، لە ڕێککەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، توانرا دەستبەسەر بڕی ٦ کیلۆ و ٧٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و ماریجوانا و تلیاک لەگەڵ ١٠٠٠ شیت ترامادۆڵ و ١٠ شیت میتادۆن بگیرێت.
ئاشکرایشی کردووە، لەم چالاکییەدا ٣ کەسیش دەستگیرکراون کە بازرگانیان بەم ماددانەوە کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.