ههواڵ
وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیان لە مەترسییەک ئاگەدار دەکاتەوە
![ZED Press alert زێدپرێس ههواڵ ئاگاداری لەمڕۆوە هیچ کەس ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بکات دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگەدارییەکی لە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بڵاو کردەوە](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/07/ZED-Press-alert-def-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
ئەمڕۆ شەمە ٥ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگەدارییەکی بۆ هاووڵاتیان بڵاوکردەوە و ڕای گەیاند، بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناودەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و ڕێگەپێدراو نییە.
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات، کە ئەو جۆرە جپسە، مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بەکاری بهێنێت. بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتە بەر.
داواش لە هاووڵاتیان دەکات، لەکاتی تێبینی کردنی ئەم گازە لە جپس و خواردنی منداڵان، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن.