هه‌واڵ

هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سەر بە تورکیا لە پێکدادان لە باکووری سووریا بەردەوامن

زێدپرێس-شکۆ شیرکۆ

 

چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات، تووشی پێکدادان بوون لەگەڵ هێزەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن تورکیاوە.

 

دوێنێ، چوارشەم، هێزەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن تورکیا بە توندی کەوتنەوە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات، بە بیانووی دەستگیرکرانی ئەحمەد ئەلخەبیل سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور، لە لایەن هەسەدەوە، بە تۆمەتی پەیوەندی بەستن لەگەڵ حکوومەتی سووریا، قاچاغی ماددەی هۆشبەر، هەروەها ئیدارەدانی هەڵە، کە بووەتە هۆی هاندانی چالاکییەکانی گرووپە نوێکانی داعش. پێکدادانەکان بۆ ناو چەندان گوند و شارۆچکە تەشەنەیان کردووە، بەگوێرەی مەڕسەدی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ.

 

لە سێ ڕۆژی ڕابردوو، کاتێک هەسەدە سەرقاڵی دامرکاندنەوەی شانە تیرۆرستییەکان بوو، لایەنە سوورییەکانی لایەنگری تورکیا ناوچەکانیان بە چڕی بۆردمان کردووە لە بەرژەوەندی چەکدارە عەرەبەکان و لە دژی هەسەدە.

 

“هەشت چەکداری پاڵپشتیکراو لە لایەن تورکیا لە پێکدادانەکان کوژراون و ١٣ش برینداربووین،” بەڕێوەبەری مەرسەدەکە، ڕامی عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە. ئەوەش وای کردووە چەندان دەرزەن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. گوندنشینێکی دیکەی نزیک بەرەکانی جەنگ گوتی، “زۆربەی دانیشتوان گوندەکەمانیان جێهیشتووە.” هەروەها ڕامی درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی، “چەکدارانی لایەنەکان هەوڵی هاتنەناو گوندەکانیان دا لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەجەوە، بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێگریان لێ کردن.”

 

لە شەڕ و پێکدادانانەکانی دێرەزوور، تاوەکوو ئێستا، ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان چەکدار بووین، بەڵام ٩ هاووڵاتیشی تێدایە، بەگوێرەی مەڕسەدەکە. هەروەها مەترسیی دروستبوونی ناکۆکی فرەوانتری لە ناوچەکە دروست کردووە.

 

هێزەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن تورکیا، لە باکووری سووریا، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەر بە هۆزە عەرەبییەکان بن، دووشەم دەستیان بە لێدانی هێزەکانی هەسەدە کرد، وەک پاڵپشتی بۆ چەکدارانی دێرەزوور. ئەوە لە کاتێکدایە، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سووریا، یەکشەم ڕایگەیاند بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرکردەکانی هەسەدە و سەرکردە خۆجێییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبوونەتەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا بە گوتەی باڵیۆزخانە، هەمووان کۆکبوون لەسەر پێویستی دامرکاندنەوەی بارودۆخەکە و “مەترسییەکانی خۆتێهەڵقورتاندنی لایەنە دەرەکییەکان.”

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...