هه‌واڵ

“هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر هەموو هەرێمی کوردستانە”

زێدپرێس

 

ژمارەیەک لە کەسایەتی و نووسەر و چالاکی مەدەنی، لە ڕاگەیەنراوێکدا بۆ ڕای گشتی، سەرکۆنەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و ڕایدەگەیەنن، هەڕەشەکانی ئێران بۆ لێدانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە ١٩ی ئەیلوولدا، هەڕەشەیەکە لەسەر هەموو هەرێمی کوردستان.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

پلانی تاوانکارانەی جمهوری ئیسلامی ئێران بەدژی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی ئێران نیشتەجێی هەرێم

 

ڕاگەیاندنێک بۆ ڕای گشتی

(١٩)ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣، دواڕۆژی دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنی نێوان هەردوو دەوڵەتی دژە ئازادی ئێران و عێراق، سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی و ئێرانی، نیشتەجێی هەرێم.

ناوەڕۆکەکەی بریتیـیە لە چەکداماڵینی ئەو ئۆپۆزیسیۆنە و دوورخستنەوەی ئۆردوگاکانیان بۆ ناو قوڵایی عێراق و ڕادەستکردنی ئەوانەی کە لای جمهوری ئیسلامی داواکراون.

کۆماری ئیسلامی ئێران، دەرگیری نەفرەت و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی ژنان و ئازادیخوازان و زەحمەتکێشانە، و لە یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینێکیش نزیک دەبێتەوە کە ساڵی پار بەدوای کوشتنی (ژینا ئەمینی) سەری هەڵداوە، جا بۆ پاشەکشەپێکردنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و پێشگرتن بەسەرهەڵدانەوەی سەرلەنوێی ئەم ڕاپەڕینە، دەیەوێت لەژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی سنورەکان، لەشکرکێشی و دەستدرێژی سەربازی بکات بۆ هەرێمی کوردستانی عێڕاق بۆ لێدان لە ئۆپۆزیسیۆنی نیشتجەێی هەرێم و دەیەوێت قەیران و کێشەکانی ناوخۆ و هەروەها مەیدانی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتیـیەکانی بۆ دەرەوەی سنوورەکان بگوازێتەوە.

ئەم هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی و ئەو هێرش و پەلامارانەی بەشوێنیدا دێن، تەنها مەترسی نین بۆسەر ژیانی هەزارەها پەنابەری سیاسی کە ژمارەیەکی بەرچاویان منداڵان و خەڵکی سڤیلن، بەڵکو هاوکات هەڕەشە و هێرشە بۆ سەر شکۆ و سەوەری و ئاسایش و ژیانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و گۆڕینێتی بەمەیدانی جەنگوماڵوێرانی . کۆماری ئیسلامی کە لە (٣٢) ساڵی رابردوودا، ئازادانە لەناو هەرێمدا تیرۆر و سیخوڕی و بۆمببارانی کردووە و ئێستاش دەیەوێت ئەم مەودای ئەم تاوانانەی واوەتر بەرێت.

هەموو ئەو حزب و ڕێکخراوە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانی و ئێرانیانە و خانەوادەکانیان، وەک پەنابەری سیاسی، بەرێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەئاگاداری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و عورفی وڵاتان، پەنابەرانی سیاسی دەبێ ماف و ژیانیان پارێزراو بێت.

ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە واژۆمانکردووە، ئەم پلانە دژە مرۆییەی کۆماری ئیسلامی سەرکۆنە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادی مانەوە و هەڵسوڕانی سیاسی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین، بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازی ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان، حیزبە سیاسیـیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان، هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز، دەکەین دژی هەرجۆرە دەستدرێژیەکی دەرەکی بووەستنەوە و بەهەرشێوەیەک بۆیان دەکرێت هاوکار و پشتیوانی پەنابەران و خانەوادەکانیان بن و هەروەها فشارەکانی خۆشیان توند بکەنەوە لەسەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم تا لەئاست ئەم پلانە تاوانکارییەی کۆماری ئیسلامی چاو نەنوقێنن و بێدەنگ نەبن.

هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیارن لە دابینکردنی ئەمنیەتی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی ئێران و پەنابەران و خانەوادەکانیان پاراستنی ئاسایشی خەڵکی کوردستان و هەرچەشنە هاوکاریـیەکیشیان بۆ هەر هێزێکی دەرەکی بە شەریک و هاوبەشی تاوان هەژماردەکرێت.

 

واژۆکان

١-خالد امین

٢-سالارصابیر

٣-خالدمجید

٤-دڵشاد محمەد عارف

٥-فەرەیدون سعید

٦-نصرالدین سعید احمد

٧-ڕەزا سەرسپی

٨_وەستا جەلال

٩-عەلی مەولود

١٠-نادر عبدالحمید

١١-نەوزاد بابان

١٢-نەبیل محمد حسین

١٣-نادرعلي محمد زاناي ئايني(مەلا نادر)

١٤-محمد احمدعبدالڵە

١٥-نەبەز خالد

١٦-ئازاد عەلی

١٧-جەبار صالح

١٨-سامان محمود

١٩-بایز عەزیز

٢٠-ساسان سیروان عبدوالڵە

٢١-نەجات محمد

٢٢-هاوبەش ئەمین

٢٣-عوسمان زیندانی

٢٤-هیوا احمد هەلسوراوی سیاسی

٢٥-نەورۆز فاضل

٢٦-فخرالدین محمد حسن

٢٧ -دلاوەر منزر

٢٨-بەکر عبدالکریم

٢٩عبدالرحمن رسول نوسەرو رۆژنامەنووس

٣٠ ستار حەمەعەلی – ستاری چیمەنتۆ

٣١-شهاب جمال

٣٢-عومەرخطاط

٣٣ـ سەرگوڵ محمەد

٣٤-بەختیار مصطفی

٣٥-عبداللە صاڵح

٣٦-ئاراس گوڵچین

٣٧-سالار ڕەشید

٣٨-ئارام عەلی

٣٩-جەلال علی

٤٠-هیواعومەر نوسەر

٤١-مەریوان هەڵەبجەیی

٤٢-فتاح زاخۆیی سیاسی

٤٣-عبدالڵەمحمود سەرنوسەری ڕۆژنامەی بۆپێشەوە

٤٤-شەماڵ ڕەؤوف

٤٥-یاسین کۆمۆنیست

٤٦-ئەردەڵان شێخ فاتیح پارێزەر و ڕۆژنامەنوس

٤٧-شوان محەمەد ، رۆژنامەنوس

٤٨-بەکرلطیف

٤٩-سیروان مصطفی

٥٠-هێمن احمد

٥١-ئۆمێد بابان

٥٢_نەوزاد ساڵح — ھەڵسوڕاوی چەپ / سوید

٥٣-عەتا حەمە ساڵح هونەرمەند

٥٤-شە‌پۆل فە‌تحی كە‌ریم/نوسە‌رو ڕۆژنامە‌نوس

٥٥-پۆڵا زیندانی

٥٦-عوسمان زیندانی

٥٧-فخرالدین محمد حسن

٥٨-سۆران کۆستە

٥٩-جەمال محمود

٦٠-هێمن عەلی

٦١-مەلا رەحمان ئاوارەکان

٦٢عەدنان کەریم

٦٣-ژیلوان عبداللە هەڵەدنی

٦٤-جەمال جەمیل

٦٥-عەلی مەحمود

٦٦-عومەر محەمەد

٦٧-حسن قادر محەمەد

٦٨-پەروین عەزیز

٦٩-ماردین محەمەد

٧٠-رێنوا محەمەد

٧١-لوقمان شێخ حسین

٧٢-میهرەبان عەلی رەسوڵ

٧٣-شەماڵ علی

٧٥-بەهادین احمد

٧٦-ئاسۆشابان

٧٧-علی محەمەدئەمین

٧٨-ئیبراهیم مجید

٧٩-رزگار حەمەڕەشید

٨٠ – هوشیار کەریم ئاغا

٨١ – بانو عەلی

٨٢ – سالار مامه‌ كه‌ریم نووسه‌ر و چالاكوان

٨٣-عمرعبداللە( شانۆکار)

٨٤-رێبوار عارف نووسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی

٨٥-بێریڤان محەمەد چالاکی سیاسی

٨٦-عبداللە سڵێمان, مەشخەڵ ڕۆژنامەنوس

٨٧-تاڤگە ابراهیم

٨٨ـ بەرزان عوبێد بابەشێخ

٨٩-رزگار حەمەڕەشید

٩٠-جبار ڕؤوف

٩١-خالیدی مامەعەلە

٩٢-مجید ئیسماعیل

٩٣ – هاوڕێ کاکل

٩٤ – سەفین محەمەد

٩٥ – ساماڵ ئەمین

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button