هه‌واڵ

ئەو کەسەی لە بەنزینخانەیەکی هەولێر بەنزینی تێکرد و هەڵهات دەستگیرکرا

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە ڕادەگەیەنێت، کە لە بەنزینخانەیەکی هەولێر بەنزینی تێکرد و بەبێ پارەدان هەڵهات.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر دوای تێکردنی بەنزین پارە نادات و هەڵدێت.

لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ناسنامەی ئەو تۆمەتبارە ئاشکرا کرا بە ناوی (م. أ. ع) و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئاشکرای کردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەرکەوتووە، تۆمەتبار بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و لەگەڵیدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامێری کێشان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...