هه‌واڵ

وەزارەتی کار نۆ هەلی دامەزراندن وەک مامۆستا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نۆ هەلی دامەزراندن وەک مامۆستا بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ٩ نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا ڕادەگەیەنێت بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:

* پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیرکاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری، هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت.

* داواکاری فۆڕم نابیت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت.

* كار تەنها بە فۆری ڕەسەنی پەسەندكراو دەكرێت.

* داواکاری پێویستە تەمەنی لەنێوان (٢٤ بۆ ٣٥) ساڵ بێت.

* ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتییان دوو ڕۆژ پێش دابەشكردنی فۆڕم دەبێت.

* دابەشكردنی فۆڕم بۆماوەی یەك ڕۆژ دەبێت.

* ⁠داواکاری فۆڕم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاری و تەسکەرە یان کارتی نیشتمانی پێ بێت.

 

شوێنی دابەشکردنی فۆڕم بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک

(ریڤەبەریا چاڤدیریا كیم ئەندامان – دهوك تاخى ئیتویت پشت چاكسازیا ئافرەت وسنیلا)

لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ

ڕۆژی سێشەم، ڕێککەوتی ٢٠٢٤/٢/١٣

وەرگرتنەوەی فۆڕم یان دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٢/٢٠ لەهەمان شوێن بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...