هه‌واڵ

پارەکەی هەرێم بە سێ جار و لە سێ بانکەوە دەدرێت

زێدپرێس

 

بەگوێرەی ناوەڕۆکی دەقی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەر مانگێک بە قەرز بە هەرێم دەدرێت و لەلایەن سێ بانکەوە دابین دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەقی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ٥ خاڵ پێکهاتووە.

بەپێی ناوەڕۆکی بڕیارەکە، بڕی ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار لەلایەن بانکەکانی ڕافیدەین، ڕەشید و بانکی بازرگانی عێراقەوە بە هەرێمی کوردستان دەدرێت.

پێدانی قەرزەکە لەم مانگەوە، واتە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ دەست پێدەکات و بۆ هەر مانگێک بڕی ٧٠٠ ملیار دینار دابین دەکرێت، نەک کۆی پارەکە بەسەریەکەوە ڕەوانە بکرێت.

لە بڕیارەکەدا ڕوونکراوەتەوە، ئەو بڕە پارەیە، کە بەشێوەی قەرز دەدرێت، لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی عێراق دەگێڕدرێتەوە.

وەک لە بڕیارەکەدا ڕوونکراوەتەوە، پێدانی قەرزەکە و گێڕانەوەی، لەسەر بنەمای پاکتاوکردنی دارایی لە نێوان هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت، بە شێوەیەک کە ئەگەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی ئەمساڵ، بەشی گێڕانەوەی قەرزەکان نەکات، ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی قەرزەکە و زیاتر لە شایستە داراییەکانی خۆی وەریگرتووە، لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبڕدرێت، پێش ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...