هه‌واڵ

دەنیز هێڤی لە باکورەوە هات و لە باشور تیرۆر کرا

زێدپرێس

 

دەنیز جەودەت بە دەنیز هێڤی دەناسرا.

لە ساڵی ١٩٩٠ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ و وەک چالاکیی مەدەنی لە باکوری کوردستان کاری دەکرد، پێش ئەوەی وەک ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بێتە باشوری کوردستانەوە.

دەنیز، خولی پەروەردەیی زمانی کوردی وەرگرت بوو، وەک مامۆستا چەندین خولی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کچان و کوڕان لە باکوری کوردستان بەڕێوە برد.

دەنیز جەودەت، بەهۆی چالاکییەکانەوە، ماوەی ساڵێک لە تورکیا خرایە زیندانەوە.

ئەو، پێش ساڵێک هاتە باشوری کوردستان و لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەمایەوە؛ هاوسەرگیری نەکردبوو.

لەماوەی ئەو ساڵەدا، لە شاری هەولێر، وەک ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەشداری چالاکییەکانی کەنەکەی دەکرد، لە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتییەکان و هەروەها سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

دەنیز هێڤی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لەناو بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری هەولێر تیرۆر کرا.

دوابەدوای تیرۆرکردنی، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا داوا لە حکوومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات تاوانبارانی کردە تیرۆرکارییەکە ئاشکرا بکەن و ژیان و سەلامەتی ئەندامانیان لە هەرێمی کوردستان بپارێزن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...