هه‌واڵ

وردەکارییەکانی زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە کۆریای باشور

زێدپرێس

ئەمڕۆ یەکشەم ١٣ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتى کۆریاى باشور ڕاگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشور لە چوارچێوەى  هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسییەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشور تەرخانکردووە، بەم مەرج و ڕێکارانەى خوارەوە.

هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

https://www.kdischool.ac.kr/admissions/

 

ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

 

دکتۆرا:

  • پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.

تێبینی:

– هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

– تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...